هێنانی ژنی دووەم لەسەر پیاوان فەرز کرا

وەزارەتی ئەوقافی سووریا، لە ڕێگەی گشتاندنێکی بەپەلەوە کە لە ڕێکەوتی 18ی 3ی 2026 دەرچووە، بڕیاریدا بە فەرزکردنی ژنی دووەم لەسەر هەر پیاوێکی موسوڵمانی سووری.

ڕۆژی هەینی 29ی ئایاری 2026 ئەنجوومەنی باڵای ئەوقافی سووریا، ڕایگەیاند: هاوسەرگیری دووەم فەرز دەکرێت لەسەر هەر پیاوێکی موسڵمانی سووری کە توانای دارایی و کۆمەڵایەتی تەواوی هەبێت.

وەزارەتی ئەوقاف، ئاماژەی بەوەش کردووە،  ئەم هەنگاوە وەک چارەسەرێکی کۆمەڵایەتی بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی قەیرەیی و بەهێزکردنی پێکهاتەی کۆمەڵگە نراوە.

 داواش لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان کراوە کە هاوکار بن لە ئاسانکارییکردنی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە.