لە تورکیا، پیاوێک لە ژێر کاریگەریی ماددە هۆشبەرەکان کوڕێکی سێ ساڵانەی خنکاند و دواتر تەرمەکەی لەت و پەت کردووە و شێواندوویەتی.
ئەمڕۆ هەینی 29ی ئایاری 2026 میدیا فەرمییەکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە یەکەم ڕۆژی جەژن، لە گەڕەکی “کورتولوش” لە شارۆچکەی “یایلاداغ”ی سەر بە پارێزگای هاتای تورکیا، پیاوێک بە ناوی (محەمەد ئەمین)، بە هۆکارێکی نادیار کوڕەکەی خۆی بە ناوی (پۆیراز) خنکاندووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، باوکەکە ئاڵوودەی ماددەی هۆشبەر بووە و دوای کوشتنی منداڵەکەی، تەرمی کوڕەکەی لەت و پەت کردووە و شێواندوویەتی.
دوای گەیشتن هێزەکانی پۆلیس، تەرمی پۆیرازیان بە شێوێندراوی دۆزیوەتەوە و باوکەکەشیان دەستگیرکردووە. دواتر تۆمەتبارەکە ڕەوانەی دادگا کرا و بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرچوو.