گرووپی ئەولیا دەم، کە یەکێکە لە گرووپە چەکدارەکانی ناو بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، ڕایگەیاند؛ تاوەکو داگیرکاری بەردەوام بێت، بە هیچ شێوەیەک چەکەکانیان ڕادەستی حکومەت ناکەن.
ئەمڕۆ هەینی 29ی ئایاری 2026 ئەبو مەهدی جەعفەری، گوتەبێژی “سەرایا ئەولیا دەم” ڕایگەیاند: “چەکدانان نییە و هیچ دڵنیاکردنەوەیەکیش لە ئارادا نییە پێش ئەوەی ستەم هەڵنەگیرێت و کۆتایی بە داگیرکراری لە عێراق نەیەت، (وەک ئاماژەیەک بۆ ئەمریکا).”
ئەبو مەهدی جەعفەری، گوتیشی: “لە جەنگدا بە کوڕی باش بانگمان دەکەن و لە ئاشتیشدا ئەو کەسانە لەبیردەکرێن کە خاکیان پاراستووە.”
سەرەڕای ئامادەیی ڕەوتی سەدر بۆ چوونە ژێر چەتری دەوڵەت، بەشێک لە گرووپەکان سوورن لەسەر هەڵگرتنی چەک.