وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هێرشی ئه‌مریكای بۆ سەر ناوچەکانی شاری به‌نده‌ر عه‌باس له باشووری وڵاته‌كه‌ی سه‌ركۆنه كرد، هاوکات هاوسۆزی خۆی بۆ عومان ڕادەگەیەنێت، دوای لێدوانە توندەکانی ترەمپ لەسەر ئەو وڵاتە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئایاری 2026 ئیسماعیل به‌قائی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: تاران به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر خاكی ئێران ده‌كات، هێرشه‌كان پێشێلكارییه‌كی جددین و ده‌بنه هۆكاری په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له كه‌نداو.”
ئیسماعیل بەقائی، ئەوەشی خستەڕوو، کە ئێران هاوسۆزی ته‌واوی خۆی له‌گه‌ڵ سوڵتانییه‌تی عومان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو، ئه‌گه‌ر “مه‌سقه‌ت” وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی دیكه مامه‌ڵه نه‌كات سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردن و ئاسایشی كه‌شتیوانی له گه‌رووی هورمز، هه‌نگاوی سه‌ربازی ده‌گرنه‌به‌ر.