سوپای کوێت ڕایگەیاند: سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان سەرقاڵی تێکشکاندنی زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنی دوژمنکارانەیە لە ئاسمانی وڵاتەکەیدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئایاری 2026 ئه‌ركانی گشتی كوێت ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، داوای له هه‌مووان كردووه پابه‌ندبن به‌و ڕێنماییه ئه‌منی و سه‌لامه‌تییانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ده‌ركراون.
ئەرکانی گشتی سوپا، ئاماژەی بەوەش کردووە، سه‌رجه‌م هێرشه‌كان له ئاسمانی كوێت تێكشكێندراون به‌رله‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌یان بپێكن.
سەرەڕای پەرەسەندنی توندی گرژییەکانی ناوچەکە، تاوەکو ئێستا سەرچاوە و لایەنی پشت هێرشەکان بە فەرمی دەستنیشان نەکراون.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه “ڕۆیته‌رز” سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، سوپای ئه‌مریكا هێرشی ئاسمانی نوێی بۆ سه‌ر پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران ده‌ستپێكردووه كه بووه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له گه‌رووی هورمز. له‌به‌رانبه‌ریشدا ئێران ڕایگه‌یاند؛ وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و بنكه‌یه‌كی ئاسمانی ئه‌مریكایان كردووەته ئامانج.