دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هەڕەشەی هێرشکردنە سەر عومان، هاوپەیمانی ئەمریکا دەکات، ئەگەر لایەنگری ئێران بێت لە پرسی کردنەوەی گەرووی هورمز.
ڕۆژی چوارشەممە 27ی ئایاری 2026 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: “گەرووەکە لەبەردەم هەموو وڵاتەکان کراوە دەبێت، ئاوێکی نێودەوڵەتییە، عومانیش وەک هەموو لایەک دەبێت بەباشی مامەڵە بکات ئەگینا دەبێت بیانتەقێنینەوە، ئەوانیش لەوە تێگەشتوون.”
ترەمپ گوتیشی: “عومان دەبێت لایەنگری بۆ ئێران دەرنەبڕێت، ئەگینا چارەنووسیان زۆر خراپ دەبێت.”
ئەم لێدوانانەی ترەمپ، لەدوای بڵاوبوونەوەی یاداشتێک دێت لە تەلەفزیۆنە فەرمییەکانی ئێران، کە گوایە ئەمە چوارچێوەیەکی لێکتێگەشتنە لەگەڵ ئەمریکا بە نێوەندگیری پاکستان بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ.