مەسرور بارزانی سەردانی بەغدا دەکات

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی بە یاوەریی شاندێکی باڵا بەرەو بەغدا بەڕێکەوت و لە یەکەمین کۆبوونەوەیدا لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، تاوتوێی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 23ی ئایاری 2026 ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.

لە بڵاوکراوەکەی ‌‌حکومەتدا هاتووە،  لە کۆبوونەوەکاندا، وێڕای گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، تاوتوێ دەکرێن.