دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک پزیشک هەڕەشەی توندی لە کورد کرد و گوتی: “نائومێدم لەو کوردانەی کە چەکمان پێ دان بیبەنە نێو ئێران، کەچی بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بردیان.”
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئایاری 2026 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: ” زۆر بێ ئومێدم لە کورد، کورد بەس داوا دەکەن و دەڵێن بێنە و هیچیش نابەخشن.”
ترەمپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: “هەرچەندە کورد لە کۆنگرێس دۆستیان هەیە، بەردەوام پێم دەڵێن، ئەمانە ناوبانگیان باشە و جەنگاوەری باشن، منیش بەردەوام دەڵێم بەڵێ شەڕکەری باشن، بەڵێ ئەگەر پارەیان بدەیتێ ئینجا.”
سەبارەت بە پرۆسەی دانوستاندنەکان لەگەڵ ئێران، ترەمپ باسی لەوە کرد کە ئێرانییەکان پێشنیازێکی گەمژانەیان بۆ ڕێککەوتن پێشکەش کردبوو، کە نەدەکرا قبووڵی بکات و ئاماژەی بەوەشکرد، لەبارەی دۆسیەی ئێرانەوە هەست بە هیچ گوشار و نیگەرانییەک ناکات.