بە دوو مووشەک هێرشکرایە سەر کەشتییەکی ئەمریکی

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە سوپای پاسداران ڕێگرییان لە چەند کەشتییەکی جەنگی ئەمریکا کردووە و ڕێگەیان نەداوە بچنە نێو گەرووی هورمز.

ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئایاری 2026 سوپای پاسداران ڕایگەیاند: “دوای ئاراستەکردنی هۆشدارییەکی توند، ڕێگریمان لە چەند کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکا کردووە کە ویستوویانە بچنە ناو گەرووی هورمزەوە، بەهۆی پابەند نەبوون بە هۆشدارییەکەشمان بە دوو مووشەک هێرشمان کردە سەر کەشتییەک کە لەبەندەری “جاسک” ویستویەتی بەرەو گەرووی هورمز بڕوات، دوای هێرشەکەش کەشتییەکە ناچار بە پاشەکشە و گەڕانەوە کراوە.”

لە ڕاگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران هاتووە, “کۆماری ئیسلامی ئێران پێشتر چەندین جار ڕایگەیاندبوو کە هیچ کەشتییەک لە گەرووی هورمز ​​بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی لە ئێران نابێت تێپەڕێت و پشتگوێخستنی ئەم هۆشدارییەش ڕووبەڕووی وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی هێزە چەکدارەکان دەبێتەوە و هێرشی دەکرێتە سەر.”

بە پێچەوانەی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران،  فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند: هیچ کەشتییەکمان لە گەرووی هورمز هێرشی نەکراوەتەسەر.