وێنەی دۆناڵد ترەمپ دەخرێتە سەر پاسپۆرت

ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە؛ بەبۆنەی 250یەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی وڵاتەکەیان، پاسپۆرتێکی نوێ دەردەکەن کە وێنەی دۆناڵد ترەمپی لەسەر دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی نیسانی 2026 “تۆمی بیگۆت” گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ‘ئێکس’ ڕایگەیاند: “لەگەڵ ئاهەنگەکانی مانگی تەممووز بۆ یادی 250 ساڵەی دامەزراندنی وڵات، وەزارەت ئامادەکاری دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی ژمارەیەکی سنووردار لە پاسپۆرتی ئەمریکی کە بە تایبەت بۆ یادکردنەوەی ئەم بۆنە مێژووییە دیزاین کراون.”

لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم پاسپۆرتانە تەنیا لە واشنتن دەردەکرێن و بڕەکەیان زۆر سنووردار دەبێت.

ئەمە یەکەمین جارە لە مێژوودا وێنەی سەرۆکێکی ئەمریکا لە کاتی دەسەڵاتەکەیدا بخرێتە سەر پاسپۆرتی فەرمی وڵات. لە دوای گەڕانەوەی بۆ دەسەڵات، ناوی تڕەمپ نراوە بە چەندین دامەزراوەی گرنگ.