کاندیدی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دیاریکرا

چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە فەرمی عەلی زەیدی وەک کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەستنیشان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی نیسانی 2026 چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان ڕایگەیاند: “چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان، کۆبوونەوەیەکی گرنگی لە کۆشکی حکومەت لە بەغدا کرد، وەک ئاماژەیەک بۆ بەردەوامیی دامەزراوەکانی دەوڵەت و پاراستنی بارەگای دەسەڵاتی جێبەجێکردن، کە لە ئیرادەی گەلی عێراقەوە سەرچاوەی گرتووە.”

لە ڕاگەیەندراوەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی هاتووە، “دوای تاوتوێکردنی ناوی بەربژێرەکان، عەلی زەیدی هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ببێتە بەربژێری فراکسیۆنی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، وەکو گەورەترین فراکسیۆن لە ئەنجوومەنی نوێنەران، بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.”

عەلی فالح کازم زەیدی، خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی لەدایکبووی ساڵی 1986ە. خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە یاسا و دارایی و بانک. هەروەها ماستەری لە دارایی و بانک بەدەستهێناوە. ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی عێراق بووە و ئێستاش کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.