گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند؛ نرخی سەرجەم جۆرەکانی سووتەمەنی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دابەزیوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی نیسانی 2026 بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند: ” نرخی یەک لیتر گاز 100 دینار دابەزیوە و ئێستا هەر لیترێک بووە بە 1000 دینار کە پێشتر بە 1100 دینار بوو. هەروەها لیترێک نەوتی سپی و گازوایل هەریەکەیان 50 دینار دابەزیوە.
سەبارەت بە نرخەکانی بەنزین، بەهمەن شێخ قادر، ئاماژەی بەوە کرد، “هەر سێ جۆری بەنزین نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر بۆ هەر لیترێک 25 دینار دابەزیوە.”
لەبارەی هۆکاری دابەزینی نرخەکان، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی گوتی: “دۆخی ناوچەکە بەرەو باشی دەچێ و کێشە لەبەردەم بوونی سووتەمەنی نییە، هەروەها خواستیش کەم بووەتەوە.”
بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، نرخی سووتەمەنی و لەنێویاندا بەنزین و گازی ماڵان لە هەرێمی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوودا بەرزببووەوە.