شارێکی کوردی دەبێتە چەقی بازرگانیی جیهان

بەگوێرەی نوێترین داتاکانی وەزارەتی بازرگانیی تورکیا، پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان توانیویەتی لە خێرایی گەشەکردنی هەناردەدا پلەی دووەمی سەر ئاستی تورکیا بەدەستبهێنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی نیسانی 2026 وەزارەتی بازرگانیی تورکیا، نوێترین داتاکانی ڕێژەی هەناردەکردنی بڵاوکردەوە و پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان توانیویەتی شارە پیشەسازییە گەورەکانی وەک ئیستەنبووڵ و ئیزمیر تێپەڕێنێت و پلەی دووەمی سەر ئاستی تورکیا بەدەستبهێنێت.”

لەپشت ئەم بازدانە ئابوورییەی شرنەخەوە، گۆڕانکارییەکی لۆجستیی گەورە هەیە. داخرانی گەرووی هورمز شرنەخ و دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیلی کردووەتە چەقی بازرگانیی نێودەوڵەتی.

شارەزایانی ئابووری پێشبینی دەکەن ئەم گەشەیەی شرنەخ تەنیا سەرەتا بێت. ئاماژە بەوە دەکەن کە زیادبوونی 56 ملیۆن دۆلاریی هەناردە لە مانگێکدا، نیشانەی ئەوەیە شرنەخ بەرەو ئەوە دەچێت ببێتە بنکەیەکی لۆجستیی هەرێمی گەورە.