ئێران دوو کەسی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل لە سێدارەدا

ئاژانسی هەواڵی ‘میزان’ـی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڵاویکردەوە، دوو کەس بە تاوانی هاوکاریی دەزگای هەواڵگریی مۆسادی ئیسرائیل و پلاندانان بۆ هێرشکردن  لە سێدارەدران.”

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی نیسانی 2026 ئاژانسی هەواڵی ‘میزان’ ڕایگەیاند: “ئەو دوو کەسە بە ناوەکانی ‘محەمەد مەعسووم شاهی’ و ‘حەمەد وەلیدی’ تۆمەتبارن بەوەی کاریان لەگەڵ تۆڕێکی سیخوڕیی پەیوەست بە مۆسادەوە کردووە، هەروەها راهێنانیان لە دەرەوەی وڵات پێکراوە.”

ئاژانسی هەواڵی میزان, ئاماژەی بەوەش کردووە، “بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ گرووپە دوژمنکارەکان سزا دراون، هەروەها دادگای باڵا پێش جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانیان تۆمەتەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.”

لە دوای جەنگی 28ی شوباتی 2026، کە ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران، تاران دەیان کەسی بەتۆمەتی سیخوڕیی دەستگیر کردووە و ژمارەیەکی زۆری لە سێدارەداوە، پیشتریش هەڕەشەی ئەوە کردبوو هەر کەس دژی دەوڵەت بێت وەکو دوژمن هەژماری دەکەن.