بەهۆی پڕۆژەی ڕووناکییەوە، زۆرینەی هاونیشتمانییان لە هەرێمی کوردستان تێچووی کارەبایان کەمبووەتەوە و ئێستا کارەبای 24 کاتژمێری بۆ 90%ـی دانیشتووان دابین کراوە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داتای پسوولەکانی مانگی 5ـی ئەمساڵ لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی ئامادە کراوە. بەپێی داتاکان، ماوەی خولی پسوولەکان لەم مانگەدا نزیکەی 41 ڕۆژ بووە و نیوەی هاونیشتمانییان لە سەرانسەری هەرێم کەمتر لە 38,000 دینار تێچووی کارەبایان بۆ گەڕاوەتەوە.
ئاستی تێچووی کارەبا بۆ نیوەی هاوبەشان لە پارێزگاکان جیاواز بووە بەم شێوەیە:
کەمترین بڕی پارەی گەڕاوە بە دینار؛
هەولێر: 43,000
سلێمانی: 32,000
دهۆک: 41,000
هەڵەبجە: 30,000
کەمترین بەکارهێنان لە کیلۆوات کاتژمێر؛
هەولێر: 610
سلێمانی: 465
دهۆک: 620
هەڵەبجە: 423
بەپێی نرخە نوێیەکان، 80%ی هاووڵاتییان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، بەردەوام پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.