شەوی ڕابردوو لە سەرانسەری وڵاتی تورکیا سێ ڕووداوی هاتووچۆی گەورە ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 16 کەسیش برینداربوون.
کەناڵی TRT Haberی تورکی ئەمڕۆ دووشەممە 29ی حوزەیرانی 2026 ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو لە سێ ڕووداوی هاتوچۆی جیاوازدا لە پارێزگای ڕوهای باکووری کوردستان، نەڤشەهر و شاری بالیکەسیر سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٦ کەسی دیکەش برینداربوون و لەژێر چاودێریدان.
لەم بارەیەوە دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا لێکۆڵینەوەیان لە هەر سێ ڕووداوەکە دەستپێکردووە بۆ ئاشکراکردنی هۆکار و چۆنیەتی ڕوودانیان.