بەهۆی گەرما 16 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی شەپۆلێکی توندی گەرماوە کە ناوچە جیاوازەکانی هیندستانی گرتووەتەوە، تا ئێستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئایاری 2026 بەرپرسانی هیندستان ڕایانگەیاند: لەم وەرزەی هاویندا تا ئێستا لانیکەم 16 کەس لە باشووری وڵات بەهۆی جەڵتەی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە و پلەکانی گەرماش لە چەندین شار گەیشتوونەتە سەرووی 45 پلەی سیلیزی.

لەلایەکی دیکەوە، فەرمانگەی کەشناسی هیندستان ئاماژەی بەوەکرد،  پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە چەندین ناوچەی وڵاتەکە لە ئاستی ئاسایی بەرزتر بن. لە “نیودێلهی” پایتەخت و شارەکانی دەوروبەری، پلەی گەرما لەم هەفتەیەدا لە سەرووی 40 پلە ماوەتەوە.

هاوکات حکومەت ڕێنمایی داوەتە بەساڵاچووان، منداڵان و ژنانی دووگیان کە لە کاتی ڕۆژدا نەچنە دەرەوە مەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت.