سەرکردەیەکی قاعیدە 15 ساڵە بە ناوی شەهید مووچە وەردەگرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق بوونی کۆمەڵێک بەڵگەنامە لەسەر خەرجکردنی مووچەی خانەنشینی بۆ تۆمەتبارانی دۆسیەکانی تیرۆر لە پارێزگای بابل ئاشکرا دەکات، کە ناویان وەک “شەهید” لەنێو تۆمارە فەرمییەکاندا هەیە.

ڕۆژی پێنجشەممە 18ی حوزەیرانی 2026 حەیدەر موحەممەد موتەیری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: “یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی ڕێکخراوی قاعیدە ناوی لەنێو تۆمارەکاندا هەیە و خێزانەکەی ماوەی 15 ساڵە بەردەوام مووچەی خانەنشینی وەردەگرن.”

حەیدەر موحەممەد موتەیری، دەشڵێت: “هەموو ئەو ناوانەی لەنێو بەڵگەنامەکاندا هاتوون، خەڵکی پارێزگای بابلن و بە شێوەیەکی نایاسایی مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە.”

موتەیری، ئاماژەی بەوەش کرد، “لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی تەواوی وردەکارییەکان و بڕینی ئەو پارانە لەمەودوا بەردەوامییان دەبێت.”