سەربازانی ئەمریکا ڕۆژانە 12 هەزار هێلکە دەخۆن

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی لەسەر خواردنی سەربازەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکردەوە و دەڵیت: ‘ڕۆژانە 12 هەزار هێلکە دەخۆن.’

ئەمڕۆ شەممە 25ی نیسانی 2026 سێنتکۆم، فەرماندیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: “تەنیا لەسەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن، ڕۆژانە چوار هەزار هێلکە دەخورێت.”

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کردووە، “لەکاتی ئێستادا سێ گرووپی فڕۆکەهەڵگرمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە. کۆی گشتیی بەکارهێنانی هێلکە لەلایەن سەربازەکانمانەوە، ڕۆژانە دەگاتە 12 هەزار هێلکە.”

لە دەستپێکردنی جەنگی ئێرانەوە تاوەکو ئێستا، ئەمریکا سێ کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و لە ئاوەکانی نزیک ئێران جێگیر کراون.