بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی زەبەلاحی ماددەی کیمیایی، لە ویلایەتی واشنتنی ئەمریکا، 11 کارمەند گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئایاری 2026 دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ڕایانگەیاند: ژمارەی قوربانییانی ڕووداوی دزەکردنی ماددە کیمیاییەکان لە کارگەیەکی کاغەز لە ویلایەتی واشنتن بۆ 11 کەس بەرزبووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی تیمەکانی فریاگوزاری توانییان تەرمی سەرجەم کارمەندە بێسەروشوێنەکان بدۆزنەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، ڕووداوەکە لە کارگەی (Nippon Dynawave) لە ناوچەی “لۆنگڤیو” ڕوویداوە، کاتێک تانکەرێکی زەبەلاحی قەبارە 3.4 ملیۆن لیتری کە ماددەی سووتێنەری تێدابووە، تەقیوەتەوە و داڕماوە.
لە ئێستادا تیمە پەیوەندیدارەکان و لایەنە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەسەر هۆکاری سەرەکیی داڕمان و تەقینەوەی ئەو تانکەرە.