وەزیرى نەوتى عێراق بڕیاریدا بە پێدانى 100 هەزار دیناری جەژنانە بە فەرمانبەرانى میلاک، گرێبەست و کرێ لە وەزارەتى نەوتى فیدراڵ.
ئەمڕؤ هەینی 22ی ئایاری 2026 وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: باسم موحەممەد خزەیر، وەزیری نەوت بڕیاریداوە بە پێدانی بڕی 100 هەزار دینار بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی میلاکی وەزارەت.
وەزارەتەکە باسی لەوەش کردووە، بڕیارەکە فەرمانبەرانی هەمیشەیی، گرێبەست و تەنانەت ئەوانەش دەگرێتەوە کە بە شێوازی کرێی رۆژانە لە میلاکی وەزارەتەکەدا کار دەکەن.
دابەشکردنى مووچە و جەژنانە بەسەر فەرمانبەرانى حکومەتى فیدراڵ لە کاتێکدایە، تەنیا چوار ڕۆژ ماوە بۆ جەژنى قوربان و تاوەکو ئێستا نازانرێت بەغداد مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان خەرج دەکات یاخود نا.