ئەمریکا خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلاری ڕاگەیاند

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا بڕى 10 ملیۆن دۆلارى وەک پاداشت دیاریى کرد بۆ هەر کەسێک کە زانیاریى بداتێ لەبارەى “ئەکرەم کەعبى”، ئەمینداری بزووتنەوەی نوجەباى عێراق.

ڕۆژی سێشەممە 5ی ئایاری 2026 وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند: “ئەکرەم کەعبى مێژوویەکى درێژى هەیە لە بە ئامانجگرتنى هێزەکانى ئەمریکا و دامەزراوە دیپلۆماسییەکان لە عێراق بۆیە داوا دەکەین هەرکەسێک زانیارى لەسەر ئەو کەسە بدات، ئەوا خەڵاتێکى 10 ملیۆن دۆلارى پێدەدەین.”

بەگوێرەى وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا، ئەو سەرکردانەى کە سزاکانى وڵاتەکەى دەیانگرێتەوە، سەر بە گرووپەکانى کەتیبەکانى حیزبوڵا و عەسائیبى ئەهلى هەق و سەیدولشوهەدا و بزووتنەوەى نوجەبا بوون.

ئەمریکا ئەو گرووپانە تۆمەتبار دەکات بە بەکارهێنانى درۆنى ئێرانى لە هێرشەکان بۆ سەر هەرێمى کوردستان و بەرژەوەندییەکانى لە ناوچەکە.