ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ی ئابی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی 11ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:
– بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژییەی تیرۆریستانی داعش دەکەینەوە کە زام و برینێکی قووڵ و ساڕێژ نەبووە لە مێژووی گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی بە گشتی.
– حکومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە هەوڵ و کارکردنی بۆ ئازادکردن و گەڕاندنەوەی هەموو ئەو ڕفێندراوانەی کە تا ئێستا ئازاد نەکراون و دۆزینەوە و دیاریکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراوان.
– دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ ئەرک و بەرپرسیاریەتی خۆی جێبەجێ بکات و خوشک و برا ئێزدییەکانمان قەرەبوو بکاتەوە و یارمەتی ئاوارەکان بدات و زەمینە خۆش بکات بۆ ئەوەی بە سەربەرزی بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان.
– بە هۆی جێبەجێ نەکردنی ڕێککەوتننامەی شەنگال و بە هۆی ئەو دۆخە نەخوازراوەی لە دوای ئازادکردنییەوە بەسەر شەنگالدا سەپێنراوە ، نەتوانراوە ئاوەدان بکرێتەوە و خزمەتگوزاریی پێویست پێشکەشی خەڵکی ئەو دەڤەرە بکرێت.