ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ی ئابی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 11ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:
– ئه‌مڕۆ يادى بهئازارى يازده ساڵه‌ى جينۆسايدى ئێزدييان دهكهينهوه و به ڕێز و وه‌فادارييه‌وه قوربانييانى ئه‌و تاوانكارييهى داعش، به‌بير ده‌هێنينه‌وه.
– مايه‌ى داخ و نيگهرانييهكى زۆره كه يازده ساڵه هێشتا نزيكه‌ى نيوه‌ى ئێزدييان، له دۆخێكى سه‌ختى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و دهروونيى كه‌مپه‌كاندا ده‌ژين.
– ده‌بێ متمانه، دڵنيايى، ئارامى، ئاسايش، ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارى بۆ شه‌نگال و ناوچه‌كانى تريان بگه‌ڕێنێته‌وه، دادپه‌روه‌رى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى به‌دى بێت و تاوانباران سزا بدرێن.
– سوپاسى هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ين كه كۆمهڵكوژيى ئێزدييانيان به جينۆسايد ناساند و له كار و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين تا زياتر له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به جينۆسايد بناسرێت.
– تا ڕفێنراوێكى ئێزدى مابێت، كارى نووسينگهكهمان بۆ ڕزگاركردن و ئاشكراكردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بێت.
لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر شەنگال دەستپێکرد، لە ئەنجامدا لەنێوان 2،000 تا 5،500 ئێزدی کوژران و زیاتر لە 6،000 کەسیان ڕفێندران کە زۆرینەیان ئافرەت و منداڵ بوون و 200،000 کەسیش ئاوارە بوون.