لە نزیکترین کاتدا پارەی گەنمی جووتیارانی عێراق خەرج دەکرێت

لە ماوەیەکی نزیکدا پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە لایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق خەرج دەکرێت.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق نووسراوێکی فەرمی بۆ وەزارەتی دارایی ناردووە و داوای خەرجکردنی گوژمەیەکی تر بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی عێراق دەکات کە هەرێمی کوردستانیش لەخۆ دەگرێت و پڕۆسەی کڕینی گەنمی جووتیاران لە سەرانسەری عێراق جێبەجێ دەکرێت.

پرۆسەی کڕینی گەنم لە ساڵی 2025 لە هەرێمی کوردستان تەواو بووە و بڕی گەنمەکە لە چوار پارێزگا بەم جۆرەیە: سلێمانی 145,567 تۆن

هەولێر 122,600 تۆن

دهۆک 117,911 تۆن 

هەڵەبجە 13,923 تۆن

لەگەڵ ئەوەشدا تاوەکوو ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ جووتیارانی هەرێم تەرخان نەکراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سێ بەشی پارەی جووتیارانی پارێزگاکانی تر لە عێراق خەرج کراوە. 

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، راگەیاندووە کە لە دوای 10ی حوزەیران هیچ پارەیەک بۆ جووتیارانی عێراق خەرج نەکراوە و بڕیار دراوە لە ئاییندەیەکی نزیکدا گوژمەیەکی تر بۆ پارەی جووتیارانی هەرێمیش بنێردرێت.