تۆمەتباری کوشتنی 2 براکەی ئاکرێ خۆی ڕادەستی نازم هەرکی کردووە

بەپێی زانیارییەکانی داڵ میدیا، تۆمەتباری کوشتنی 2 برا لە ئاکرێ، کاتژمێر 8:00ی بەیانی خۆی ڕادەستی نازم هەرکی، بەرپرسی لقی 17ی پارتی، کردووە و نازم هەرکیش ئەوی ڕادەستی هێزێکی ئەمنی کردووە.

ڕووداوەکە ڕۆژی پێنجشەممە 22-10-2026 لە بەردەم پارکی ئاکرێ ڕوویدا؛ لە ئەنجامی تەقەکردن بەسەر 2 برا، بە ناوەکانی جەمال حاجی و فەلاح حاجی، هەردووکیان گیانیان لەدەستدا و برایەکی دیکەشیان بریندار بوو.

بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتبارەکە دوای ڕووداوەکە خۆی حەشار دابوو. ئەو ئامۆزای کوژراوەکانە و بەهۆی قەرەباڵغیی ناوچەکە و ترسی دروستبوونی ڕووداوێکی دیکە، دەستگیرکردنی بە ئۆپراسیۆنێکی ئاسایی ئەنجام نەدرا.

لە کۆتاییدا، تۆمەتبارەکە ئەمڕۆ کاتژمێر 8:00ی بەیانی خۆی ڕادەستی نازم هەرکی، بەرپرسی لقی 17ی پارتی کرد و نازم هەرکیش ئەوی ڕادەستی هێزێکی ئەمنی کردووە تا لێکۆڵینەوەی یاسایی لەبارەی ڕووداوەکەوە بکرێت.