پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو شەماڵ عومەر دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

بۆ کۆچی دواییی هونەرمەند و شانۆکاری دیار، خوالێخۆشبوو شەماڵ عومەر، پرسە و سەرەخۆشيم پێشكه‌ش به‌ بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم، هاوخه‌ميانم.

خوالێخۆشبوو شەماڵ عومەر ته‌مه‌نێك له‌ خزمەتی پێشكه‌ش به‌ هونەر و شانۆی کوردى کردووە و یادی بە خێر دەمێنێتەوە. لە خوای مه‌زن داواکارم گیانی بە بەزەییی خۆی شاد بکات و دڵنه‌وايى و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2026/10/22