شەپۆلێکی 10 ڕۆژەی بارانبارین و هەورەبرووسکە هەرێم دەگرێتەوە

دەستەی گشتیی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، لەمڕۆ سێشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارینی پچڕپچڕ و ناجێگیریی کەشوهەوا بە بڕ و ماوەی جیاواز ڕوو لە ناوچە جیاوازەکانی وڵات دەکات و کاریگەرییەکانی لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا بەردەوام دەبن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە، لە سێیەکی کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا بەهۆی یەک لەدوای یەکی سیستەمە کەشوهەواییەکانی پاییزە و جیاوازیی بارستە هەواکان، دۆخێکی ناجێگیر دروست دەبێت.

دەستەی کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات، شەپۆلی یەکەم لەمڕۆ سێشەممە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت، کە تێیدا لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەدا ئەگەری بارینی تاوەبارانی سووک بۆ مامناوەند، دروستبوونی هەورەبرووسکە، چالاکبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵی ناوخۆیی لە هەندێک ناوچەدا هەیە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
 

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانسێشەممەچوارشەممە
هەولێر2930
سلێمانی2829
دهۆک2829
هەڵەبجە3031
پیرمام2527
چەمچەماڵ2930
گەرمیان3334
زاخۆ2930
ئاکرێ2931
حاجی ئۆمەران2325