باڵیۆزخانهی ئێران له بهغدا دهڵێن، رێككهوتووین حیزبه كوردییه ئۆپۆزیسیۆنهكانی ئێران له ههرێمی كوردستان دهربكرێن یان رادهستی ئێران بكرێنهوه.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2026 باڵیۆزخانهی ئێران له بهغدا، پۆستێکی کردووەوە تێیدا هاتووە، “لە چوارچێوەی هاریکاریی ئەمنی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عێراق، هەردوولا لە میانی کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی ئاسایش، بە ئامادەبوونی شاندی ئێرانی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، رێککەوتن لەسەر دەرکردنی ئەندامانی گرووپە جوداخوازەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق یان رادەستکردنیان بە ئێران.”
تاوەکو ئێستا لایهنی عێراقی هیچ وردهكارییهكی له بارهی رێككهوتنهكه بڵاونهكردووهتهوه.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ دووشەممە قاسم عەبودی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی لیژنەی رێککەوتنی هاوبەشی ئاسایشی عێراق و ئێرانی ئەنجامدابوو، لەگەڵ شاندێکی باڵای ئێران و ئەندامانی لیژنەی باڵای حکومەتی عێراق و شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی تێپەڕاندنی ناکۆکییەکانی ئێستا و هەوڵدان بۆ یەکخستنی دیدگا و بەڵێنەکان لە نێوان سێ لایەنەکەدا.