نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان دادەبەزێت؟

 بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت کە هیچ بڕیارێک بۆ دابەزینی نرخی بەنزین نییە لە ئێستادا.

ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2026 موحەممەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاند: “تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ دابەزینى نرخى بەنزین لە هەرێمى کوردستان و هیچ وادەیەکیش بۆ هەرزانبوونی نرخەکەی دیارینەکراوە.”

بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، “بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار تاوەکو ئێستا هیچ کاریگەرییەکى لەسەر نرخى بەنزین نەبووە.”

نرخەکانى بەنزین بەگوێرەى پارێزگاکان:

هەولێر

نۆرماڵ لەنێوان 1,380 بۆ 1,500 دینار.

موحەسەن لەنێوان 1,800 بۆ 1,900 دینار.

سوپەر لەنێوان 2,100 بۆ 2,200 دینار.

دهۆک

 نۆرماڵ لەنێوان 1,250 بۆ 1,350 دینار.

موحەسەن لەنێوان 1,900 بۆ 2,000 دینار.

سوپەر لەنێوان 2,250 بۆ 2,500 دینار.

سلێمانی و هەڵەبجە:

نرخی نۆرماڵ 1,150 دینار.

 موحەسەن 1,750 بۆ 1,900 دینار.

سوپەر بە 1900 بۆ 2000 دینار.