سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سوودانی دەکات

سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە موحەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق کرد و لە دیدارێکدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکەیان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە موحەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی حکوومەتی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کرد.

لە دیدارەکەدا باس بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە کرا و جەختیش لە پێویستیی تەواوکردنی پێکهاتەی وەزاریی حکوومەتی فیدڕاڵ و پاڵپشتیکردنی کرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، رۆشنایی خرایە سەر دەنگدان لەسەر میزانییەی گشتی و دەرکردنی یاسا پێویستەکان، لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەوە.