ئەمڕۆ یەکشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە کریستیان ئۆلفکێ، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
بافڵ تاڵەبانی، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. هاوکات ئامادەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ هاوکاری و سەرخستنی کارەکانی دووپاتکردەوە.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هاریکاری و پەیوەندییەکانی نێوان لایەنەکان کردەوە، لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکاندا.