سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە شاری ڕیاز.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2026 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە: “بە توندى سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌که‌ین كه دوێنێ شه‌ممه كرایە سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى شا خالید له ڕيازى پايته‌ختى عه‌ره‌بستانى سعووديه و ژمارەیەک قوربانى و برينداری لە نێو خەڵکدا لێکه‌وته‌وه.”
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: “پرسه، سەرەخۆشی و هاوخه‌میمان ئاراستەى سه‌ركردايه‌تى، حكوومه‌ت و خەڵكی شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه و كه‌سوكارى قوربانيیان ده‌كه‌ین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.”
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەختی کردەوە: “پشتیوانی و هاوسۆزیمان له‌گه‌ڵ شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه دووپات ده‌که‌ینه‌وه و جەخت لە پێویستیی پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل، ڕاگرتنی گرژییەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەینەوە.”