هێرشکرایە سەر هێزەکانی کۆماندۆ و کوژرا و برینداری لێکەوتەوە

قائیمقامییەتی زاهیدان ڕایگەیاند، هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی هێزی کۆماندۆی پۆلیسی ئێران لە ناوچەی نوسرەتئاوای شاری زاهیدان، بەهۆیەوە ئەندامێکی هێزەکانی کۆماندۆ کوژرا و چەند كەسێكیش لە چەكدارەكان بریندار بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2026 جەمشید ڕەخشانی‌ نەسەب، قائیمقام و سەرۆکی ئەنجوومەنی دابینکردنی ئاسایشی زاهیدان ڕایگەیاند: ژمارەیەك چەكدار هێرشیان كردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی کۆماندۆی ئێران لەكاتێكدا سەرقاڵی جێبەجێكردنی ئەركی ڕۆژانەیان بوون.

لای خۆیەوە، میدیای فەرمی ئێران ئاشكرای كردووە، لە ئەنجامی شەڕەكە ئەندامێكی هێزی كۆماندۆی ئێران كوژرا و چەند كەسێكیش لە چەكدارەكان بریندار بوون.

چەند ڕۆژێكە لە چەند ناوچەیەكی جیای پارێزگای سیستان و بەلووچستان گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و چەكدارانی نەناسراو ڕووی داوە دوایین ڕووداو لە شاری گوڵشەن لە سیستان و بەلووچستان لە ڕۆژهەڵاتی ئێران بوو.