بە چەقۆ هێرش کرایە سەر ژمارەیەک قوتابی

قوتابخانەیەکی ناوەندی لە ناوچەی باشاکشەهیر لە ئیستەنبوڵ، ژمارەیەک قوتابی بە چەقۆ بریندار بوون و برینی هەندێکیان سەختە.

ئەمڕۆ سێشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2026 میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، 7 قوتابی لەو ڕووداوەدا بریندار بوون کە لە قوتابخانەی ‘شێخ شامل ئیمام خەتیب’ لە گەڕەکی کایاشەهیری باشاکشەهیر ڕوویداوە. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، برینی 3 لە قوتابییەکان سەختە.

سەبارەت بە هێرشبەرەکە، ئاماژەیان بەوە کردووە گومانلێکراوەکە قوتابییەکی تەمەن 15 ساڵە و لە قوتابخانەیەکی دیکە دەخوێنێت، ئەو بە چەقۆیەکەوە چووەتە ناو قوتابخانەکە و هێرشی کردووەتە سەر ژمارەیەک قوتابی، تا ئەو کاتەی کارمەندێکی ئەمنی قوتابخانەکە توانیویەتی کۆنترۆڵی بکات و ڕادەستی پۆلیسی بکات.

دوای ڕووداوەکە، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کران. بەرپرسانی تورکیا لێکۆڵینەوەیەکی دادوەری و کارگێڕییان بۆ ئاشکراکردنی هۆکار و وردەکارییەکانی ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

هاوکات بەرپرسانی ئەو وڵاتە بڕیاریان داوە تا لێکۆڵینەوەکان تەواو دەکرێن، بڵاوکردنەوەی هەر زانیارییەک لەسەر ڕووداوەکە قەدەخە بکرێت.