هۆڵەندا پشتگیری چاندنی پەتاتەی کوردستان دەکات

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان لە سێکتەری کشتوکاڵ هاوکاریەکانیان بەهێزتر کردووە. کونسوڵی هۆڵەندا لە هەولێر ستایشی پڕۆژەی چاندنی پەتاتەی کرد و پشتگیریی خۆیان لە خۆراک، کارسازی و گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، دووپات کردەوە.

ئایان ئایزلشتاین، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر، ستایشی پەرەسەندنی هاوبەشی کشتوکاڵی نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستانی کرد و بە تیشک خستنە سەر پڕۆژەیەکی سەرکەوتووی چاندنی پەتاتە، ئاماژەی بەوەدا کە ناساندنی جۆرێکی نوێ زیاتر لە دە ساڵ هاوکاری پەیوەندییە بازرگانی و کشتوکاڵییەکانمان دەکات.

هەروەها ئایزلشتاین جەختی لەوە کردەوە کە دەستپێشخەرییەکە پشتگیری لە ئاسایشی خۆراکی ناوخۆیی دەکات و دەیان هەلی کار دەڕەخسێنێت و بەشداری لە دووبارە بنیادنانەوەی کەرتی کشتوکاڵی عێراق، دەکات. 

لەگەڵ ئەوەشدا ناوبراو ئارەزووی دەربڕی بۆ فراوانکردنی هاوکارییەکان بۆ بوارەکانی دیکەی وەک بەرهەمهێنانی سەوزە و شیرەمەنی، هەروەها جەختی لەسەر سوودی هاوبەش و دیدگای درێژخایەن کردەوە و هیوای بەردەوامیی بۆ ئەم زنجیرە پەیوەندییانە خواست.