خێزانێکی ئاوارەی کۆبانێی لە کەمپی باریکە، بەهۆی تەقینی پاتریی مۆبایلەکەیان لە کاتی بارگاویکردن ماڵەکەیان بەتەواوی وێران بوو. لە ئەنجامدا؛ دایکێک و سێ منداڵ زیاتر لە 50% جەستەیان سووتا.
ڕۆژی شەممە 16ی ئایاری 2026 یاسمین بۆزان، کە یەکێکە لە ئەندامانی خێزانەکە ڕایگەیاند: “مۆبایلمان لە شەحن دا لەگەڵ سبلێت ئیشێ ئەکرد ئیتی تەقی و ئاگر کەوتوە یەک تۆز خوشکەکەم باشە گەرنا ئەوانی دیکە وەزعیان باش نییە.”
لە لایەکی دیکەوە، مەحموود حوسێن، یەکێک لە کەسوکاری بریندارەکان گوتی: “پێنج رۆژە یەکێکیان هیچ باش نەبووە بە ئامێر هەناسە دەدات و لێدانی دڵی135 بۆ 140ە.”
بەگوێرەی زانیارییەکان، دایکەکە ناوی “زەلیخا”یە و 51%ی جەستەی سووتاوە. سێ لە منداڵەکانیشی کە تەمەنیان لەنێوان 5 بۆ 16 ساڵی دایە، سەرووی 50%ی جەستەیان سووتاوە. خێزانەکە سەرچاوەی بژێوییان تەنیا کرێکاریی منداڵەکانیان بوو. لە جەنگی کۆبانێ ڕایانکردبوو.