لەگەڵ چڕبوونەوەی شەپۆلێکی توندی خۆڵبارین کە ئاسمانی سلێمانی داپۆشیوە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی چەند ڕێنماییەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئایاری 2026 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند: ” مەترسییەکە ڕاستەوخۆ لە سەر کۆئەندامی هەناسەیە و جگە لە کاری زۆر پێویست، ماڵەکانتان جێمەهێڵن، دەرگا و پەنجەرەکان بە توندی دابخەن و لە کاتی چوونە دەرەوەدا ماسکی پزیشکی بەکاربهێنن و زوو زوو بیگۆڕن.”
تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، “بۆ پاراستنی چاوەکانتان پەنا بۆ چاویلکە و قەترەی شێدارکەرەوە ببەن و لە خوراندنی چاو دووربکەونەوە.”
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت: “توشبووانی ڕەبۆ و هەستیاریی پێویستە بە بەردەوامی پەمپی ئۆکسجینیان پێبێت و بڕێکی زۆر ئاو بخۆنەوە بۆ ڕێگریکردن لە وشکبوونەوەی قوڕگ و بۆرییەکانی هەناسە.”
ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆڵێکی خۆلبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و ئەمڕۆ کاریگەرییەکەی بەشێوەیەکی چڕتر دەرکەوتووە.