قوتابخانەکانی ژمارەیەک گوندی سەر بە ناوەندی پارێزگای بەدلیس و شارۆچکەی نۆرشینی باکووری کوردستان بەهۆی زۆری بەفربارینەوە پشوویان تێدا ڕاگەیاندرا.
پارێزگای بەدلیس لە بڵاوکراویەکدا ڕایگەیاند؛ لەبەر مەترسیی بەفربارین، شەختە و داخرانی رێگەکان لە کاژێرەکانی بەیانیدا، بۆ لەبەرچاوگرتنی سەلامەتیی قوتابیان و هاووڵاتییان، ئەمڕۆ لە گوندەکانی سەر بە ناوەندی بەدلیس و شارۆچکەی نۆرشین، کرایە پشووی فەرمیی.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، کە بەگوێرەی داتای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت بەفربارین لە شارەکە درێژە بکێشێت.
پشووەکە تەنها بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2025 لەو قوتابخانانەی کە گرفتی هاتووچۆیان هەیە،

