فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازی لە کاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتی تورکیا، بە 20 سەربازەوە تێکشکا و کەوتەخوارەوە.
شەوی ڕابردوو 11ی تشرینی دووەمی 2025 ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند؛ فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازی تورکیا لە جۆری C-130 لە نزیک سنووری ئازەربایجان لە خاکی جۆرجیا لە کاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی لە ئاسمان تێکشاوە و کەوتەخوارەوە.
ڕۆیتەرز ئەوەشی ڕاگەیاند؛ بە لانی کەمەوە 20 سەرباز گیانیان لەدەستداوە و وەزارەتی بەرگریی تورکیاش ئەوە پشت ڕاست دەکاتەوە و دەڵێت، جگە لە تیمی فڕۆکەوانی، سەرنشینەکانی دیکەی فڕۆکەکە لە 20 سەرباز پێكهاتوون و سەرجەمیان گیانیان لەدەستاوە.

