بڕیارە ئەمڕۆ ، مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران سەردانی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکات و لەگەڵ ئیدارەی پارێزگاکە کۆببێتەوە.
پەیوەندەییە گشتییەکانی شاری سنە ڕایگەیاند؛ ڕۆژی پێنجشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2025 مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران سەردانی شارەکە دەکات و بە جیا لەگەڵ ئەنجومەنی ئیدارەی پارێزگاکە، وەبەرهێن، کەسایەتی و چالاکڤانانی سنە کۆدەبێتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی پەیوەندییە گشتییەکان دەڵێت، پزیشیکیان بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دادپەروەریی پەروەردەیی پارێزگای سنە دەکات بە ئامادەبوونی خەڵکی سنە. هاوکات بە سەرۆکایەتیی پزیشکیان کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئیداریی پارێزگای سنە بەڕێوەدەچێت و ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسانی حکومی پارێزگای سنە بەشداردەبن.
شایەنی باسە، سەردانەکەی سەرۆککۆماری ئێران، بە یەکەم سەردان دادەندرێت بۆ پارێزگای سنە دوای دەستبەکاربوونی.

