بۆ کڕینی ئاو، مۆز و بسکیت وەزارەتی پەروەردەی عێراق گرێبەستێکی 42 ملیار دیناری واژۆ کردووە و پەرلەمانتارێکیش بە گەندەڵی هەژماری دەکات.
پەرلەمانتارێکی عێراق بە ناوی ئه‌میر مه‌عمووری لە دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ڕایگه‌یاند؛ “ئاوی گڵاس، كارتۆنی به هه‌زار و 100 دیناره، كه‌چی له‌و گرێبه‌سته‌ی كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كردوویه‌تی به 13 هه‌زار و 500 دینار دانراوه.”
ئه‌میر مه‌عمووری ئەوەشی ڕاگەیاند؛ “ئه‌مه گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌یه كه كراوه، په‌روه‌رده خۆی كتێبی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا نیه بیدات به قوتابیان، كه‌چی لەم گرێبەستە تەنها بۆ کڕینی ئاو 9 ملیار دینار داندراوە کە ده‌تواندرێت چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی پێ دروست بكرێت.”
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای دەکات، بۆ کڕینی مۆز لە گرێبەستەکەدا 14 ملیار و بۆ بسكیتیش 19 ملیار دینار دانراوه كه بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك مۆز 3500 دینار حیساب كراوه.
ئەم بابەتە لە نێو میدیا عێراقییەکان و سۆشیاڵ میدیا دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و خەڵکی بە گەندەڵی دادەنێن و پێیان وایە بڕە پارەیەکی زۆرە بۆ کڕینی ئەو چەند کەرەستەیە.