خواردنگەیەک 35 هاووڵاتی ژەهراوی دەکات

ژمارەیەک هاونیشتمانی بەهۆی خواردنی خێرا لە یەکێک لە خواردنگە خێراکانی شاری دهۆک  ژەهراوی دەبن.

ڕۆژی دووشەممە 25 ئابی 2025 مەتین جەمیل، گوتەبێژی تەندروستی دهۆک ڕایگەیاند؛ “ ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی خواردنی ژەمی ئێوارە لە خواردنگەیەکی خواردنی خێرا لە شاری دهۆک، 35 کەس ژەهراوی بوون.”

مەتین جەمیل ئەوەشی ڕایگەیاند؛ لە نێو ئەو کەسانەی ژەهراوی بوون، ژن و منداڵ هەن و لە ئێستادا بەشێکیان لە ژێر چاودێری دان،  بەشێکی دیکەیان ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە و دۆخی تەندروستیان باشە.

دەربارەی سزای خواردنگەکە، گوتەبێژی تەندروستی دهۆک دەڵێت، “خواردنگەکە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی دهۆک و تیمەکانی خۆپاراستنی تەندروستییەوە داخراوە؛ رەنگە داخستنەکە هەمیشەیی بێت.”