کونسوڵی گشتیی ئەمریکا؛ بەردەوام دەبین لە پشتیوانیی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە

کونسوڵی گشتی ئەمریکا و وەزیری پێشمەرگە کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەوەی هەردوولا لەکاردان بۆ دڵنیاییدان لە شکستی هەمیشەیی داعش.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئابی 2025 کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند؛ “ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمریکا و کونسوڵی نوێی جێگرەوەی گوێندلن گرین لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە کۆبوونەوە بۆ دووپاتکردنەوەی گرنگیی ستراتیجیی هاوبەشیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان لە بواری ئاساییشدا.”

کونسوڵخانەی ئەمریکا ئەوەشی ڕاگەیاند، “پێکەوە لەکارداین بۆ دڵنیاییدان لە شکستی هەمیشەیی داعش.”

گوێندلن گرین، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا، جەختی کردەوە لە “پشتیوانیی بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.”