لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی مەڵبەندی هەڵەبجە چەند مەرجێکی بۆ وەرگرتنی بەنزینی 750 دیناری لە پارێزگاکە داناوە و لە ڕۆژی سێشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمرۆ دووشەممە 7ی ئەیلوولی 2026 قایمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ڕۆژانە کاتژمێر حەوتی بەیانی بەنزینی پاڵپشتیکراوی 750 دیناری لە هەردوو بەنزینخانەی (سان) و (سەرکۆ) دەفرۆشرێت تا تەواوبوونی بڕی دیاری کراو.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە شۆفێر کارتی زانیاری پێبێت و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە بێت لەبەر ئەوەی لەکاتی ئێستادا سەرجەم شارەکان بەنزینیان بۆدابین دەکرێت و بە پێی خشتە بەنزین دەبەش دەکرێت.
خشەتەکە بەم جۆرەیە:
ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب، تەکسی و پاس هەرئۆتۆمبێلێک بڕی 50 لیتر بەنزین وەردەگرن.
ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ هەرئۆتۆمبێلێک بڕی 40 لیتر وەردەگرن.
ژنان دەبێت خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری بن و خۆیان دووربگرن لە وەرگرتنی بەنزین زیاتر لەیەک جار.
نابێت لەپاش تەواو بوونی بەنزین هیچ ئۆتۆمبێلێک لە بەردەم بەنزینخانەکان سەرەبگرن بەپێچەوانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و سزای پێبژارنیان ئاڕاستە دەکرێت.