وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا دەڵێت، ئەو هەواڵانەی بەناوی وەزارەتی پێشمەرگەوە بڵاوکراونەتەوە، لەسەر گەیشتنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ وەزارەت، دوورن لە ڕاستییەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2026 وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە چەند کەناڵێکی فەرمی و نافەرمی و پەڕەی سۆشیاڵ میدیا، هەواڵێک بە ناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەسەر گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە کە هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لێدوانی لەم بارەیەوە نەداوە و هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە.
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە هیچ جۆرە سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی نەگەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە.