نرخی بەنزین ڕووی لە دابەزین کرد

نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە کۆ نزیکەی 250 دینار دابەزی، بەڵام لە زۆربەی بەنزینخانەکان کە کە بەنزینی پێشوویان هەیە، هێشتا نرخ بەو شێوەیە دانەبەزیوە لیترێک لە نێوان 150 بۆ 200 دینار دابەزیوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی ئابی 2026 جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر ڕایگەیاند: “نرخی لیترێک بەنزین بە کۆ دابەزیوە بۆ هەزار و 400 دینار، واتە هەر لیترێک 250 دینار دابەزیوە.”

لە ئێستادا نرخی بەنزین لە بەشێک لە بەنزینخانەکان بەرەو دابەزین چووە، بە جۆرێک لە هەندێک بەنزینخانە لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 1500 دینارە و لە بەشێکی بەنزینخانەکان کە بەنزینی پێشوویان ماوە، هێشتا لیتری لە نێوان 1600 بۆ 1700 دینارە.

هەفتەی ڕابردوو لە هەولێر نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی هەزار و 800 دینار بوو. زیادکردنی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناریی حکومی لە هەولێر بە هۆکارێکی کەمێک دابەزینی نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی دادەنرێ.