لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کران

وەزارەتی دارایی و ئابووریی لیستی مووچەی مانگی ئاب و تەرازووی پێداچوونەوەی تەمووزی ڕادەستی وەزارەتی داراییی عێراق کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئابی 2026 تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی داراییی حکومەتی فیدراڵ کرد.

هاوکات لەگەڵ لیستی مووچەکەدا، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی داراییی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی مانگی تەمووزی 2026، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی داراییی عێراق کراوە، بە ئامانجی وردبینیکردن و خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ناردنی لیستی مووچەی مانگی هەشت لە کاتێکدایە، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، بەشی ژمێریاری وەزارەتەکەی ڕاسپاردووە دەست بە ڕێککاری تەمویلی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی عێراق بکەن.