نرخی هەموو جۆرەکانی بەنزین دابەزی

دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕ دروست کردووە و بووەتە هۆی دابەزینی بەرچاوی نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزینی بازرگانی، کە ئێستا ڕۆژانە زیاتر لە 3.4 ملیۆن لیتر لەم بەنزینە لە سەرانسەری هەرێمدا دابەش دەکرێت.

دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار لە هەرێمی کوردستان کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕ دروست کردووە و بووەتە هۆی دابەزینی بەرچاوی نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزینی بازرگانی.

جۆری بەنزیننرخی نوێ (دینار/لیتر)
نۆرماڵ1,100
موحەسەن1,400
سوپەر1,600
بەنزینی حکومی (750 دیناری)750
    بابەتوردەکاری
    دابەشکردنی ڕۆژانەی بەنزینی 750 دیناریزیاتر لە 3.4 ملیۆن لیتر
    ئۆکتانی بەنزینی پاڵاوگەکانی کار و لاناز92
    پێشنیاری شارەزایانچاودێریی توند لەسەر بەنزینخانەکان

    شارەزایان هۆکاری کەمبوونەوەی خواستی بەنزینی بازرگانی بۆ کوالێتی باشی بەنزینە 750 دینارییەکەی پاڵاوگەکانی کار و لاناز (بە ئۆکتانی 92) دەگەڕێننەوە. هاوکات داواکارییەکانیش ئەوەیە چاودێریی توند بخەرێتە سەر بەنزینخانەکان تاوەکو ڕێگری لە دەستکاریی کوالێتی و شارشاردنەوەی بەنزین بگرێت.