سەرۆکی مەهەپە دوای واژۆکردنی پڕۆژەیاسای پرۆسەی ئاشتی، ڕایدەگەیەنێت پرۆسەکە پڕۆژەی دەوڵەتە و جەختیش لەوە دەکاتەوە کە دەبێت سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکرێت، ئۆجەلان لە مافی هیوا سوودمەند بێت و ئەحمەد تورک و ئەحمەد ئۆزەر ببنەوە سەرۆک شارەوانی و قەییومەکان لاببرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئابی 2026 دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە له نوێترین لێدوانی‌دا گوتی: “دیسان هه‌مان شت ده‌ڵێمه‌وه؛ ده‌بێت سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی، ئهحمهدهكانیش بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان، و ئۆجه‌لانیش مافی هیوا به‌ده‌ست بهێنێت.”
سه‌باره‌ت به واژۆكردنی “یاسای چوارچێوه”، باخچه‌لی باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و واژۆیه خێر و به‌ره‌كه‌تی پێوه‌یه و به‌هۆیه‌وه برایه‌تیی هه‌زار ساڵه‌ی نێوان گه‌لان جارێكی دیكه چه‌سپێنراوه.
باخچەلی، سوپاسی سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیای کرد بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆسەکە.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په، سه‌رۆكی مه‌هه‌په ڕایگه‌یاند: “سه‌ردانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشم نه‌كردووه، به‌ڵام له ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانییه‌وه به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیمان هه‌یه و هه‌واڵی ده‌پرسم، ئه‌ویش سڵاوی خۆیم پێده‌گه‌یه‌نێت.”